کۆنسوڵخانەی بەریتانیا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات

03-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنسوڵخانەی بەریتانیا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات و دەڵێت،  "هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە بەشێوەیەکی بونیاتنەرانە بەشداریی بکەن." 
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 3ـی ئابی 2023، رۆزی کەیڤ، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا کە لە تۆڕی ئێکس (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە، گوتی، "پێشوازی لە راگەیاندنەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکەین کە رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لە 25ـی شوباتی 2024 بەڕێوەدەچێت." 
 
کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا گوتیشی، "بەریتانیا بەردەوام داوای کردووە هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر بەبێ دواکەوتنی زیاتر ئەنجامبدرێن. هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە بەشێوەیەکی بونیاتنەرانە بەشداریی بکەن و لایەنە پەیوەندیدارەکان دڵیابن لەوەی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیاندا بەڕێوەدەچن." ئەمەش وەکو خۆی دەڵێت، دەرفەتێکی گرنگە بۆ خەڵکی هەرێـمی کوردستانی عێراق بۆ تێکەڵبوون لە پرۆسەی دیموکراسی و بەرجەستەکردن و بەکاهێنانی مافی دەنگدانیان. 
 
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەر پێنجشەممە، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دیاریکردنی 25ی شوباتی 2024 وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-08-2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25-02-2024ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ئەوەش دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "دڵنیاتان دەکەمەوە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو رۆژەدا یەکدەنگن."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."