رزگاربوویەکی دەستی داعش: بە چاوی خۆم بینیم کچی 11 ساڵان دەستدرێژی کرایەسەر

03-08-2025
حەیدەر دۆسکی
ڤیان خەلەف، کچە رزگاربوویەکی دەستی داعش
ڤیان خەلەف، کچە رزگاربوویەکی دەستی داعش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ساڵیادی کارەساتی شنگال دا، هێشتا چاوی رزگاربووان لەڕێگەی گەڕانەوەی ئازیزانیانە، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنی شنگال دەکاتەوە، رزگاربوویەک بە گریانەوە باس لەو تاوانە قێزەونانە دەکات لەبیرکردنیان مەحاڵە و دەڵێت، "فەرمان" هێشتا بەردەوامە.
 
لە یادی کارەساتەکەدا، ڤیان خەلەف، کچە رزگاربوویەکی دەستی داعش بە گریانەوە بە رووداوی گوت، "کچانی 11 ساڵان لەلای من دەستدرێژییان کرایە سەر، من بە چاوی خۆم ئەو شتانەم بینیوە کە تاوەکو دەمرم لەبیرم ناچن. قورسترین شت لە ژیانی مرۆڤدا ئەوەیە دەستدرێژیی سێکسی بکرێتەسەر. تاوەکو ئێستاش کە دەبینم هەموو ئێزدییەکان لەم وڵات و ئەو وڵات پەرتەوازەن و هەریەکەمان براوەتە گۆشەیەک، ئەمەش خۆی لە خۆیدا فەرمانە."
 
لەلایەکی دیکەوە، لە رێوڕەسمێکی یادکردنەوەدا لە دهۆک، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو. وەک رێزێک بۆ قوربانیان، رێزی پێشەوەی ئامادەبووان بۆ رزگاربووان چۆڵکرا.
 
وەزیری ناوخۆ رەخنەی لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال گرت و رایگەیاند: "جێگەی داخە رێککەوتنی شنگال تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، کەمتەرخەمی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوەیە. ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندین بەم رێککەوتنەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک بۆچوون هەن نایانەوێت ئاوەدانی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ شنگال."
 
لەدوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، 6,417 کوردی ئێزدی لە هەردوو رەگەز رفێندران. بە هەوڵەکانی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی سەر بە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، تاوەکو ئێستا 3,590 کەس رزگارکراون و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی ئەوانی دیکە بەردەوامن. 
 
لە ئێستاشدا زیاتر لە 280 هەزار کوردی ئێزدی لەنێو 15 کەمپ و دەرەوەی کەمپەکاندا لە ئاوارەییدا دەژین و گەڕانەوەیان بەندە بە ئاوەدانکردنەوەی شنگالەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.