باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: تاوانبارانی کوشتنی حەکیم لوقمان بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن

03-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد. باڵیۆزی نوێی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە تاوانبارانی کوشتنی حەکیم لوقمان بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
 
رۆژی سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئانیل بورا ئینان، باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كردووە و باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی وەكو باڵیۆز لە عێراق بە سەرۆك بارزانی راگەیاندووە، ویستی وڵاتەكەشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەوە، بەتایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق باسی لە تاوانی كوشتنی گەشتیارێكی هەرێمی كوردستان لە توركیا كرد و ئەوەی بە سەرۆك بارزانی راگەیاندووە، "لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا بەدواداچوونی تەواویان بۆ رووداوەكە كردووە و رێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر، سەرجەم تاوانبارانی ئەو رووداوە دەستگیر كراون و بە دڵنیاییەوە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن."
 
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق خواست و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."