رووداو دیجیتاڵ
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، نیگەرانن لە هەندێ لایەنی سیاسیی نێو پەرلەمان کە "بە ئەنقەست" رێگری دەکەن لە تێپەڕاندن و پەسندكردنی پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان، کە لەسەردەمی رژێمی بەعس دانراوە.
شەوی سێشەممە، 03-09-2024 فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو پەرلەمانی عێراق کە پێکهاتوون لە فراکسیۆنەکانی (پارتی، یەکێتی، یەکگرتوو، نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارێکی پێکهاتەی مەسیحی) پەیامێکی ناڕەزایی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا رایانگەیاندووە، هەندێ لایەن رێگرییان کردووە لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان کە پڕۆژەیاسای "گێڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی" تێبپەڕێنرێت و پەسندبکرێت.
بەپێی پڕۆژەیاساکە، مافی ئەو کەسانە دەگەڕێندرێتەوە کە بەدەست "رژێمی پێشووەوە ناڵاندوویانە و تووشی راگواستن و سەرکەوتکاری بوون."
بەگوێرەی پەیامی لایەنە کوردستانییەکانی نێو پەرلەمان، ئەو پڕۆژەیاسایە تەنیا بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو چەندین ناوچەی عێراق دەگرێتەوە و، "نادادی لەسەر ستەملێكراوان لادەبات و موڵكەكانیان بۆ دەگێڕێتەوە كە لە سەردەمی بەعس دا دەستی بەسەردا گیراوە."
لە پەیامەکەیاندا داوا لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و هاوبەشەكانیان لە "نیشتمان" دەکەن لەگەڵیان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیاسایە لەپێناو "بەدیهێنانی دادپەروەری و كۆتایهێنان بە زەرەرمەندبوونی ئەو هاووڵاتییانەی قوربانیی سیاسەتەكانی رژێمی لەنێوچوون، هەروەها بۆ زامنكردنی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتیش، بەتایبەت لە ناوچە كێشە لەسەرەكان."

دەقی پەیامی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق:
بەیاننامەیەكی گرنگ
ئێمەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بێزاری و رەخنەی توندی خۆمان دەردەبڕین، لە هەڵوێستی هەندێك لە فراكسیۆن و لە هێزە سیاسییەكان لەناو ئەنجوومەن، كە جێگەی داخە بە ئەنقەست رێگری دەكەن لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی (پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كە هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە)، كە ریزبەندكرابوو لە خشتەی كارەكانی دانیشتنی ئەمڕۆ بڕگەی یەكەم, ئەو یاسایە لەحاڵەتی دەنگدان لەسەری، ماف بۆ ئەو كەسانە دەگێڕێتەوە زەرەرمەندبوون و ناڵاندوویانە بەدەست سیاسەتی سەركوتكاری و راگواستن لە سەردەمی دیكتاتۆریەتدا، پرۆژە یاساكەش چەندین ناوچەی عێراق دەگرێتەوە و، نادادی لەسەر ستەملێكراوان لادەبات و موڵكەكانیان بۆ دەگێڕێتەوە، كە لە سەردەمی بەعسی گۆڕبەگۆڕدا دەستی بەسەردا گیراوە.
بۆیە داوا لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و هاوبەشەكانمان دەكەین لە نیشتمان، لەگەڵمابن بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە، لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و كۆتایهێنان بە زەرەرمەندبوونی ئەو هاووڵاتییانەی قوربانیی سیاسەتەكانی رژێمی لەناوچوون، لەپێناو زامنكردنی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتیش، بەتایبەت لەناوچە كێشە لەسەرەكان.
فراكسیۆنە كوردستانییەكان:
1- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
2- فراکسیپنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
3- فراکسیۆنی نەوەی نوێ
4- فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
5- فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان
6- پەرلەمانتار فارووق حنا عتو / پێکهاتەی مەسیحی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
03ـی ئەیلوولی 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ