کۆمیسیۆن: وەزارەتی پەروەردە رازیبووە حەوت رۆژی ئەم مانگە بکرێتە پشوو

03-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە لە رۆژی 15ی ئەم مانگە باڵەخانەی قوتابخانەکانمان رادەست بکات، ئەوانیش رەزامەندییان دەربڕیوە، واتە "15ی ئەم مانگە رۆژانی هەڵبژاردن دەستپێدەکات". پشووەکە بۆ حەوت رۆژ دەبێت. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە پێنج رۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی تاوەکو رۆژێک دوای هەڵبژاردن، (لە 15 تاوەکو 21ی ئۆکتۆبەر) بکرێتە پشوو و ئەو قوتابخانانەمان رادەست بکەن کە وەکو بنکەی هەڵبژاردن دیاریکراون، چونکە بۆ گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانمان پێویستمان بە چەند رۆژێک دەبێت."
 
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: "دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی پەروەردە دا کرد، رەزامەندیی خۆیان دەربڕی و پێیان گوتین کۆمیسیۆن هەرچەند رۆژی پێویست بێت ئەوان ئامادەن بیکەن بە پشوو."
 
رۆژی 18ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت و 20ی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچن. بانگەشەی هەڵبژاردنیش 20 رۆژ بەردەوام دەبێت، واتە تاوەکو رۆژی 15ـی ئۆکتۆبەری 2024.
 
لەبارەی ئامادەکارییەکان نەبەرد عومەر ئاماژەی بەوەدا، "95٪ی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بە سەرکەوتوویی و بەبێ کێشە تەواو بوون."
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.