رووداو دیجیتاڵ
نێوەڕاستی مانگی تەممووزی 2019، پاریس و هەولێر رێككه‌وتنی دۆستایه‌تی و هاوئاهه‌نگییان واژۆکرد و بوونە دەستەخوشکی یەکدی، رێککەوتنەکە بەشێکی تایبەتە بە به‌ره‌وپێشبردنى كاری هاوبه‌ش و گۆڕینەوەی ئه‌زموون و فێركاری.
رێککەوتنەکە لەلایەن ئان هیلداگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس و نەوزاد هادی، پارێزگاری ئەوکاتی هەولێر واژۆکرا، شەش بەند لەخۆدەگرێت و بواری ئەوەشی تێدایە کە لەسەر خواستی هەردوولا فراوانتر بکرێت.
واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە دوای سەردانێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هات بۆ پاریس لە مانگی تەممووزی 2019 کە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئان هیلداگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس بەجیا کۆبووەوە.
ئەنجامدانی رێککەوتنەکە بۆ بره‌ودانە به په‌یوه‌ندیيه‌كانى نێوان هه‌ردوو پارێزگا، ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى خاڵه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هاووڵاتییانى هه‌ردوولا، گۆڕینه‌وه‌ى ئه‌زموونى هه‌مه‌جۆر و پێكه‌وه‌كاركردن له چوارچێوه‌ى رێكکه‌وتنەکە بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانێكى باشتر و گونجاوتر بۆ هاووڵاتییانى هه‌ردوولا.
بەندی یەکەمی رێککەوتنەکە چه‌ند بوار و پسپۆڕییه‌ك ده‌گرێته‌وه، وه‌ك رێگەكانى هاتووچۆ و گه‌یاندن، ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌سازى شار، پاراستنى شوێنه‌واری مێژوویی، به‌ره‌وپێشبردنى لایه‌نى ئابووری و گه‌شتوگوزار، ئاڵوگۆڕى كولتووری و وه‌رزشى، چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌رى خۆڵ و خاشاك، پاراستنى سرووشت و بره‌ودان به بواری كشتوكاڵ.
لە بەندی دووەمدا ئاماژە بەوە کراوە، بەرپرسانی هەردوو شارەکە هه‌وڵ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كاری هاوبه‌ش ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ى ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونى و فێركاری و كارگێڕی و ته‌كنیكى له‌و بوارانەی لە بەندی یەکەمدا لەسەری رێککەوتوون.
فەرەنسا و کوردستان دۆستایەتییەکی مێژووییان هەیە. ئەمڕۆ هەینی، 3-11-2023ـش جارێکی دیکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاریسە و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ نێچیرڤان بارزانی، لەلایەن پاتریک دورێل، (راوێژکاری سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفريقا)ـوە گەیێنرایە نێچیرڤان بارزانی. لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا چاوەڕێ دەکرێت چەند پرسێک تاوتوێ بکرێن. لەوانە:
- شەڕی داعش و ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
- چاکسازییەکانی نێو هێزەکانی پێشمەرگە و رۆڵی فەرەنسا لەو پرسەدا.
- پەیوەندیی هەولێر و بەغدا و داواییەکانی پاریس بۆ چارەسەری کێشەکان.
- نەوت و وزە؛ گوشاری عێراق و هەڵوێستی فەرەنسا بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت.
- ئاسایشی سەربازانی فەرەنسا لە چوارچێوەی ئەرکەکانیاندا لە عێراق و کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ