مەسرور بارزانی لە حاجی ئۆمەران سەردانی فەرماندەییەکی پێشمەرگە دەکات

03-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە حاجی ئۆمەران سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی پێشمەرگەی کرد.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە 03-11-2025) سەردانی ناحیەی حاجی ئۆمەرانی لە قەزای چۆمان کرد و لەوێ سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی پێشمەرگەی کرد.
 
مەسرور بارزانی لەلایەن فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییەکە پێشوازی لێکرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی "ستایشی خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەی کرد کە هەمیشە بەرگریکار و پارێزەری دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی، ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستانن."
 
سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لای ئەو فەرماندەییەی پێشمەرگە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجی ئۆمەران پڕۆژەی دووسایدی ناحیەکەی کردەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.