قوتابخانەکانی بانە داخران و لە سەقز و پیرانشاریش درەنگ دەکرێنەوە

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئارمان ئەیووب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە گوتەی بەرپرسانی پارێزگای سنە و ورمێ، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و سەهۆڵبەندان و بە مەبەستی پاراستنی قوتابیان لە هەر جۆرە رووداوێک، سەرجەم قوتابخانەکانی قۆناخی سەرەتایی لە کاتی بەیانیان دادەخرێن و قوتابخانەکانی سەقز، ناحیەی زیویە کاژێرێک و پیرانشاریش دوو کاژێر درەنگتر دەکرێنەوە.
 
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە 04-01-2026 بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و سەهۆڵبەندان، گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی بەشێک لە قوتابخانەکانی پارێزگاکانی سنە و ورمێدا کراوە، کە سەرجەم باخچەی ساوایان و قوتابخانەکانی شار و گوندەکانی بانە، رۆژی یەکشەممە لە کاتی بەیانیان دادەخرێن و خوێندن ئۆنڵاین دەبێت.
 
هەروەها قوتابخانەکانی قۆناخی سەرەتایی شار و گوندەکانی سەقز و ناحیەی زیویەش، لە دەوامی بەیانیان کاژێرێک درەنگتر دەکرێنەوە.
 
قایمقامی پیرانشاریش رایگەیاندووە، سەرجەم قوتابخانەکانی شاری پیرانشار بەهۆی سەهۆڵبەندان و دابەزی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر، رۆژی یەکشەممە دوو کاژێر درەنگتر دەکرێنەوە.
 
بەڵام سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکانی سنە و ورمێ رۆژی یەکشەممە لە دەوامی ئێواران کراوە دەبن و خوێندن بە شێوەی ئاسایی خۆی بەردەوام دەبێت.
 
لە ئەنجامی بارینی بەفر و بارانێکی زۆر لە کوردستان بەگشتی و رۆژهەڵات بەتایبەتی، چەند رۆژێکە پلەی گەرما دابەزیوە بۆ ژێر سفر و بەوهۆیەوە تاوەکو ئێستا چەند جار قوتابخانەکانی رۆژهەڵات بە مەبەستی پێشگیری لە زیانی گیان و ماڵی داخراوان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە