رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پێشمەرگەیەکیان لەکاتی مەشقدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کۆماندۆ لە سلێمانی، پێشمەرگەکە ناوی ساڵح فارووق ساڵح حەمەئەمینە و ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-02-2024 لەکاتی مەشقکردندا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو پێشمەرگەیەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی قەزای کفرییە.
رووداو بۆ وردەکاریی زیاتر لەگەڵ راگەیاندنی هێزەکانی کۆماندۆ قسەی کرد، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ زانیارییەک بخەنەڕوو.
هێزی كۆماندۆی كوردستان، بەسەرپەرشتی و فەرماندەیی ئاکام عومەر، لە کاتی شەڕی داعش دروستبووە. ئاکام عومەر ساڵی 2022 لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوە و شەهید بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ