نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: 11 کەسمان بە 26 کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردن

04-03-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە 26 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دا گرتووە و 11 کەسیان بە تۆمەتی مامەڵەکردن بەو مادەیەوە دەستگیر کردووە. 
 
رۆژی سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە ژمارەیەک چالاکییدا لە دوو هەفتەی رابردوو، بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی پیرمام و سۆران و چاودێری و بەدواداچوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕی 26 کیلۆ و 208 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کریستاڵ و حشیش و هیرۆین) هەڵبگیرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت."
 
دەشڵێت، بەهۆی ئەم چالاکیانە توانرا ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و هەڵبوەشێنەوە کە پێکهاتوون 11 تۆمەتبار.
 
لە دادگە دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرکراون، کراوەتەوە و "بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە "بەهەموو شێوەیەک خۆ بەدووربگرن لەم مادانە و هەر زانیارییەکیشتان دەستکەوت لەسەر ئەو کەسانەی کە مامەڵە بەو مادانە دەکەن، بنکە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.