لیژنەى دیاریکردنى چاودێرانى نێودەوڵەتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

04-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لیژنەیەکى پێکهێنا بۆ وەرگرتنى داواکاریى چاودێرانى نێودەوڵەتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هاوکات رێوشوێنەکانى سکاڵا و تانەکانیشی پەسند کرد.   
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەنجوومەنى کۆمیسیاران لیژنەى دیاریکردنى چاودێرانى بیانیى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد، لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی فەتاح محەممەد حوسێن، ئەندامى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانە."
 
جومانە غەلاى گوتى، "بەم نزیکانە لیژنەکە دەست دەکات بە وەرگرتنى داواکاریى چاودێرانى نێودەوڵەتی و نوێنەرى لیست و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان و فۆڕمێکى تایبەت بۆ ئەو مەبەستە بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوەى چاودێران پڕی بکەنەوە."
 
رۆژی 10ى حوزەیرانى 2024 دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
 
گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیاند: بۆ چاودێرانى نێوخۆیی، مۆڵەت دەدرێتە تیمى چاودێرى کە دەبێت لە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و رێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکراو بن.
 
بڕیارە 8ى نیسان لە بەغدا تیروپشکى بۆ ژمارەى هاوپەیمانێتی، پارت و بەربژێرە سەربەخۆکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان بکرێت.
 
4ى نیسان ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رەشنوسی رێوشوێنەکانى سکاڵا و تانەکانى سەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند کرد کە لەلایەن  لیژنەى یاسایی کۆمیسیۆنەوە ئامادە کرابوو.   
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.