بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 70 خانوو لە گوڵاڵە رووخان و 100 سەر مەڕ و گوێرەکەش مرداربوون

04-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دوو گوندی ناحیەی گوڵاڵە لە ئەنجامی لافاو 74 خانوو رووخان و زیاتر لە 100 سەر مەڕ و گوێرەکەش مرداربوون.
 
ناحیەی گوڵاڵە دەکەوێتە سنووری قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە. رۆژی هەینی بەهۆی بارانی بەلێزمەوە، لافاو دروستبوو؛ لافاوەکە گوندەکانی کەشکۆڵ و سەلامی لە ناحیەکە گرتەوە و زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.
 
عەقید عەمار زەیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دیالە، رۆژی شەممە 4ی ئایاری 2024 بە رووداوی گوت، "74 خانوو و قوتابخانەی گوندەکان رووخاون و زیاتر لە 104 سەر مەڕ و گوێرەکە و مانگاش مرداربوونەوە."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دیالە گوتی، "دوای ئاگادارکردنەوەمان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەهانای خەڵکەکە چوون."
 
هەر لەوبارەوە، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، سوپای عێراق بەتایبەتی فەوجی یەکەمی لیوای 53 هاوکاری خەڵکە لێقەوماوەکەیان کردووە و بۆ شوێنێکی ئارامیان گواستوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.