بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکار بوو

04-05-2025
پەیمان محەممەد
نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت.
نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت، بە فەرمی دەستبەکار بوو و دەڵێت، ''بە هەموو توانامانەوە کار دەکەین بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و ئاشتکردنەوەی مامۆستایان، قوتابیان و سەرپەرشتیاران لەگەڵ ناوەندەکانی خوێندن.''
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 04-05-2024، لە رێوڕەسمێکدا دەستبەکاربوونی نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت، بە فەرمی راگەیێندرا و لەلایەن شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، وەک نوێنەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، فەرمانی دەستبەکاربوونەکەی پێدرا.
 
نەژاد عەبدوڵڵا لە رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، ''بەڵێندەدەین بە هەموو تواناوە کار بکەین بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە لە شاری سلێمانی و سەرجەم کارە تەواونەکراوەکان تەواو بکەین.''
 
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت گوتی، ''بە داخەوە لە رابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی، دوورکەوتنەوەیەکی زۆر لە ناوەندەکانی خوێندن هەبوو، ئێستا هەوڵدەدەین بۆ ئاشتکردنەوەی مامۆستایان، فێرخوازان و سەرپەرشتیاران لەگەڵ ناوەندنەکانی خوێندندا.'' 
 
لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی دڵشاد عومەر لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی 2024 کە لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان بوو، زیاتر لە 8 مانگ بوو ئەو پۆستە بەتاڵ بوو. ئێستا پۆستەکە بە نەژاد عەبدوڵڵا، لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پڕکراوەتەوە.
 
نەژاد عەبدوڵڵا ساڵی 1989 لەدایکبووە، بەو پێیەش بێت، گەنجترین بەڕێوەبەری گشتییە لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، وەکو خۆی دەڵێت، پێنج ساڵ مامۆستایەتیی کردووە و 13 ساڵە لە کەرتی پەروەردە کار دەکات. هەروەها بەکالۆریۆسی هەیە لە کارگێڕی و ئابووریدا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.