لە قەڵادزێ گەنجێکی 21 ساڵ بە چەقۆ دەکوژرێت

04-06-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

درەنگی شەوی رابردوو لە گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێ دەمەقاڵێ لەنێوان سێ گەنج دروست دەبێت؛ دواتر دەبێتە شەڕیان و یەکێک لە گەنجەکان بە چەقۆ دەکوژرێت.
 
عوسمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ بە رووداوی راگەیاند، شەڕەکە کاژێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-06-2023، بووە، بریندارێکی شەڕەکە کە شوێنی شەش چەقۆ بە جەستەیەوە بوو، گەیێندرایە نەخۆشخانە، چارەسەری سەرەتایی بۆکرا، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کرا.
 
بەگوتەی عوسمان ئەحمەد، ئەو گەنجە بریندارە کە ناوی وەزێڕ ئەحمەدە، لە رێگەی چوون بۆ سلێمانی لە نزیک دووکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
وەزێڕ ئەحمەد، تەمەنی 21 ساڵ بوو. تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تۆمەتبارەکان دەستگیر نەکراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."