لە ساڵێکدا 485 کەس لە لوڕستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

04-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، لە ساڵێکدا 485 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەر لەو ماوەیەدا لانیکەم 10 هەزار و 700 کەس بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 04-06-2025، محەممەد فارسینەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-03-2025، بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە پارێزگاکە، 485 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
فارسینەژاد ئاماژەی بەوە کرد، هەر لەو ماوەیەدا 10 هەزار و 707 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ بریندار بوون کە دوو هەزار و 985ـیان ژنن.
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
 
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، هەر لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."