وەزارەتی پێشمەرگە: دووشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

04-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووە و دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دەکەوێتە رۆژی دووشەممە.
 
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە 06-07-2025 لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاریی دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی "هەژماری من" بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە 07-07-2025 دواخراوە.
 
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، لەبەر ئەو هۆکارە لە رۆژی دووشەممە 07-07-2025 بڕی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان، دەتوانن لەو رۆژەدا سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارهەڵگرێک لە هەولێر کە ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی نوێی بارکردووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل قەدەخە کرا و مەرجی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دانرا

وەزارەتی ناوخۆ مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی راگەیاند، کە لەمەودوا قەدەخەکردنی مۆدێلی ساڵانە لە 1ـی مانگی 11ـەوە دوو مانگ پێش دەخرێت. راشیگەیاندووە، هاوردەکردنی ماتۆڕسکیلی دوو تایە و سێ تایە بۆ چوار ساڵی داهاتوو قەدەخەیە و "هاوردەکردنی توک تۆک بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە".