رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، هەر ئەفسەر، کارمەند و فەرمانبەرێك نیازی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە چەند بوارێکی دیاریکراودا هەیە، دەتوانێت داواکاری پێشکێش بکات. بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆش گوتی، دەرفەتەکە بۆ هەموو فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
رۆژی هەینی، 4ـی ئابی 2023، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەر ئەفسەر، کارمەند و فەرمانبەرێك نیازی خۆێندنی ماستەر و دکتۆرای لە بوارەکانی سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان، بەرێوەبردنی گشتی و خاوەندارێتیی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان لە کۆریای باشوو هەیە، دەتوانێت داواکاریی پێشکێش بکات.
لەوبارەیەوە د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سکۆڵەرشیپێکی کۆریای باشوور هەیە بۆ هەموو فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ بایەخی پێدەدەین بۆ ئەوەی ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەت هەوڵبدەن لەو پسپۆڕییانەی دیاریکراون داواکاری پێشکێش بکەن و سوودی لێوەربگرن".
لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە، هەر ئەفسەر و فەرمانبەرێک بیەوێت داواکاری پێشکێش بکات، دەبێت لەم لینکەی خوارەوە داواکارییەکەی پێشکێش بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ