رووداو دیجیتاڵ
بڕوا فارووق، قایمقامی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، لە رووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش چوار کەس لە کاتی مەلەکردن دا خنکان.
بە گوتەی قایمقامی بەردەڕەش، ئەو چوار کەسە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون.
قایمقامی بەردەڕەش باسی لەوە کرد، دوو لەو کەسانەی خنکاون برای یەکدین و "هەرچوار خنکاوەکە تەمەنیان بچووکە".
ئەوانەی خنکاون، بە گوتەی قایمقامی بەردەڕەش، دانیشتووی بەردەڕەشی بچووکن لەنێو سەنتەری قەزاکە.
بڕوا فارووق باسی لەوەش کرد، سەرەتا یەکێک لە گەنجەکان خنکاوە و ئەوانی دیکە هەوڵیان داوە دەریبهێنن، بەڵام هەموویان بەدوای یەکدا خنکاون. باسی لەوەش کرد، تەرمەکانیان دەرهێندراون.
ئەو چوار کەسەی لە رووباری خازر خنکان
ئوسامە محەممەد عەزیز؛ لەدایکبووی 2003
مەحموود جەمال عەبدولواحید؛ لەدایکبووی 2004
بیلال کەمال مستەفا؛ لەدایکبووی 2007
محەممەد کەمال مستەفا؛ لەدایکبووی 2008
رووباری خازر بەدرێژایی چەندین کیلۆمەتر بە سنووری قەزاکانی شێخان و بەردەڕەش دا دەڕوات و رۆژانە خەڵک بۆ سەیران و مەلەکردن دەچنە لێواری رووبارەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ