سەرۆک بارزانی: بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تێگەیشتنێکی باشتر لەنێوان پارتی و یەکێتی دا هەیە

04-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ پرەنسیپەکانی تەوافق، تەوازن و شەراکەت باشترین چارەسەرە و "ئێمە دەمانەوێ دەستور جێبەجێ بکرێت."
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاب لە پیرمام بەڕێوەچوو. كریستیەن هۆهمەن، باڵیۆزی ئەڵمانیا بە مەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا دەڵێت: "سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە شتێکی زیاتر لە چوارچێوەی دەستورمان داوا نەکردووە، بەڵام بە کەمتریش لەوە رازی نابین کە دەستوور بە گەل و هەرێمی کوردستان داوە."
 
سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێگەیشتنی باشتر هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و ئومێدەوارین پێش هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێک بهێنرێت."
 
هەر لەو دیدارەدا، وەکو بارەگای بارزانی دەڵێت: باڵیۆزی ئەڵمانیا سوپاس و پێزانینی بۆ رۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی هەبوو و، پشتیوانیی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەورووپای بۆ پێگەی دەستووریی قەوارەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کۆنسوڵخانە لە هەرێم پەیامێکە کە دەبێت قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزگاری و بەرگری لێبکرێت."
 
باڵیۆزی ئەڵمانیا ئاماژەی بە ئەو سەرکەوتنانە داوە كە هەرێمی کوردستان بۆ ژێرخانی ئابووری، ئارامی و سەقامگیری هەیەتی و "ئومێدی خواست لە شوێنەکانی دیکەی عێراقیش بێتەدی." هەروەها "هیوای خواست کە ئەو نمونە بەرچاوەی لە بوارە خزمەتگوزارییەکاندا لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە کایەوە بە تایبەت لە پرسی ئاو و کارەبا لە عێراقیش هەمان ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.