رووداو دیجیتاڵ
پاش تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی کەسێک لە سلێمانی کە وابڵاوکرایەوە ئەندامی بەرەی تورکمانییە، زانیاریی دیکە لەسەر ئەو کەسە و رووداوەکە ئاشکرا دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو لە کەسوکاری نەجمەدین وەلی وەری گرتوون، "کاژێر 09:30ـی بەیانی لەکاتی چوونی بۆ سەرکار بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە و، بە برینداری چووەتە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی، پاشان تەقینەوەیەکی دیکە لە
نێو ماڵەکە روویانداوە."
نەجمەدین وەلی هێشتا لەژێر چاودێریی پزیشیکدایە و هێزی ئەمنییش چاودێریی دۆخی و پاراستنی دەکەن. لەبارەی گومان لەو رووداوە و لێکۆڵینەوەکان کەسوکارەکەی دەڵێن، "شەوی رابردوو هەستیان بە جموجووڵی نائاسایی سێ کەس کردووە لە بەردەم ماڵ و نزیکی ئۆتۆمبێلی نەجمەدین وەلی، بەڵام گومانمان لە کەس نییە."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو نەجمەدین وەلی سەرەتای مانگی ئاب چووەتە تورکیا، دوای گەڕانەوەشی "لەلایەن لایەنێکەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە لەسەر چوونی بۆ تورکیا."
رووداو زانیویەتی ماڵی نەجمەدین وەلی پێشتریش هێرشی کراوەتەسەر و نامەی هەڕەشە ئامێزیان بۆ هاتووە.
ئەو تەمەنی 53 ساڵە و بەپێی گوتەی کەسوکاری خۆی و دوو کوڕی ئەندامی بەرەی تورکمانین، باوکی چوار کوڕ و دوو کچە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ