لە کەرکووک دوو ئەفسەر و ژمارەیەک پۆلیس بریندار کران

05-09-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک

بۆ بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەیەک لە گەڕەکی شۆرجەی کەرکووک، ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک دروستبوو و دوو ئەفسەر و ژمارەیەک پۆلیس بریندار کران.
 
سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی 4ی ئەیلوول بۆ بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەیەک لە گەڕەکی شۆرجە ئاڵۆزی لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، "بەهۆی بەردبارانکردنی ژمارەیەک لە هێزەکان لەو کاتەدا لیوا عەبدولڕەزاق نعێمی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بەردێک بەر سەری کەوتووە و بە سووکی بریندار کراوە."
 
هاوکات عەمید مازن، فەرماندەی پۆلیسی فریاکەوتن بەرد بەر سینگی کەوتووە و دۆخی تێکچووە.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هەر بەو هۆیەوە چوار پۆلیسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام برینەکانیان سووکە و چارەسەریان بۆ کراوە.
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ژمارەیەک لە گەنجانی کورد لە گەڕەکی شۆرجەی کەرکووک گردبوونەوە بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو رووداوانەی رۆژی شەممەی رابردوو کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاونیشتمانی شەهید و بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.