فڕۆکەخانەی کەرکووک: هەفتانە 10 بۆ 12 گەشتی تورکیامان هەیە

04-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای نزیکەی ساڵێک لە کردنەوەی فڕۆکەخانەکە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک دەڵێت، گەشتی راستەوخۆیان بۆ تورکیا و لوبنان هەیە و پلانیان هەیە گەشتەکانیان زیاتر بکەن.
 
رۆژی چوارشەممە، 4ـی ئۆکتۆبەری 2023، هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەگوێرەی رۆژەکان، گەشتەکانمان جیایە. بەگشتی رۆژانە دوو بۆ سێ گەشت لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە ئەنجام دەدرێن".
 
هەردی سەمەد گوتی، گەشتی راستەوخۆیان بۆ ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ لە تورکیا و بەیرووت لە لوبنان هەیە، جگە لەو گەشتانەی ترانزێتن. گوتیشی، لە گەشتە نێوخۆییەکاندا تەنیا گەشتی بەغدایان هەیە.
 
هەردی سەمەد ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی راگیرانی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی، بەشێکی گەشتیارانی سلێمانی لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە گەشتی ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ دەکەن.
 
16ـی ئەم مانگە تەمەنی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک دەبێتە ساڵێک. بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەکە گوتی، ژمارەی گەشتەکانیان بەگوێرەی تەمەنی فڕۆکەخانەکە "باشە" و لە پلانیاندایە گەشتەکانیان زیاتر بکەن.
 
رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2022 بە ئامادەبوونی ناسر حوسێن، وەزیری گواستنەوە و شاندێکی حکومەتی عێراق لە رێوڕەسمێکدا دوور لە کەناڵەکانی راگەیاندن، فڕۆکەخانەی کەرکووک کرایەوە. یەکەم گەشتی نێودەوڵەتیی فڕۆکەخانەکە لە هەمان مانگدا بۆ تورکیا بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."