هەولێر؛ تەقینەوەی بەنزینخانەیەک زیانی مادی و گیانی لێدەکەوێتەوە

04-10-2025
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
تەقینەوەی بەنزیخانەکە زیانێکی زۆری بە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری گەیاند.
تەقینەوەی بەنزیخانەکە زیانێکی زۆری بە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری گەیاند.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە دانیشتووانی هەولێر بە دەنگی تەقینەوە رۆژەکەیان دەستپێکرد. سەرچاوەی دەنگەکە تەقینەوەی بەنزینخانەیەک بوو. 
 
کاژێر 8 بۆ 8:30ـی بەیانی لە کاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی لەلایەن تانکیێکی بەنزین لە بەنزینخانەیەکی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بەنزینخانەکە تەقییەوە. 
 
بەهۆی تەقینەوەکە، تەواوی بەنزینخانەکە و پێنج ئۆتۆمبێل سووتان و پێنج کەس بریندار بوون.
 
هێرش عەبدولقادر، خاوەنی بەنزینخانەکە رایگەیاند، "زیانەکە زیانی مادی بووە و شۆرتی بەنزین بوو بەهۆی بەتاڵکردنی بەنزین. 5 کەس بە سووکی بریندار بوون."
 
هێزی تەقینەوەکان بە جۆرێک بوو، جامی خانووەکانی دەورووبەری بەنزینخانەکە شکاون. بەشێکی خەڵک پێیان وابووە بۆردوومان یان بوومەلەرزە روویداوە، ئەوەی لەو دەوروبەرە بووە زیان بە خانوو و ئۆتۆمبێلیان گەیشتووە.
 
هەڤاڵ نەجات، وەستای کارەبایە و ماڵی لە نزیک بەنزینخانەکەیە و دەڵێت، "سوپاس بۆ خودا کەسمان لە ماڵ نەبووین، پرسەمان هەبوو و خێزانەکەم برد بۆ پرسەکە و خۆیشم چووم بۆ سەر کار."
 
بەنزینخانەکە لە بەرامبەر قوتابخانەیەک و لەنێو ئاوەدانییە، ئەمڕۆ لە قوتابخانەکە پشوو بووە، ئەگەر نا زیانێکی زۆر بەر قوتابییەکان دەکەوت.
 
بە گوتەی بەرگری شارستانیی هەولێر، "بەتاڵکردنی سووتەمەنی بە شێوەیەکی هەڵە و نزیک بوونی بارهەڵگرەکانی سووتەمەنی لە موەلیدەی کارەبا و غازی ئێڵ پی جی" هۆکاری ئاگرکەوتنە و تەقینەوەی بەنزیخانەکە بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنسووڵی فەخریی سریلانکا لە عێراق: 1200 هاووڵاتیی سریلانکا لە هەرێمی کوردستانن

کۆنسووڵی فەخریی سریلانکا لە عێراق: 1200 هاووڵاتیی سریلانکا لە هەرێمی کوردستانن

کۆنسووڵی فەخریی سریلانکا لە عێراق رایگەیاند، کە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا هەرێمی کوردستان و سریلانکا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ سوودوەرگرتن لە تواناکانی سریلانکا لە کەرتی گەشتیاری و پیشەسازیدا واژۆ دەکەن و دەڵێت، ئێستا 1200 هاووڵاتیی سریلانکا لە هەرێمی کوردستانن.