شارەوانیی هەڵەبجە: زیاتر لە 52 تۆن زبڵ لە فێستیڤاڵی هەڵەبجە کۆکراوەتەوە

04-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ سێیەم رۆژ و دوایین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیە. بەڕێوەبەری شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت، لە فێستیڤاڵەکەدا رێز لە ژینگە نەگیراوە و زیاتر لە 52 تۆن زبڵی دوو رۆژیان کۆکردووەتەوە.

رۆژی شەممە، 4ـی 11-2023 سەلام بیلال، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە رۆژی یەکەمی فێستیڤاڵی هەناردا پێنج بارهەڵگر و رۆژی دووەم 10 بارهەڵگر زبڵ کۆکراوەتەوە کە زیاتر لە 152 تۆن زبڵ بوو".
 
بەڕێوەبەری شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت، خۆیان بە بەشێک لە رێکخەرانی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەزانن، بەڵام بەشێکی ئەوانەی تێیدا ئامادەبوون "رێزی ژینگەیان نەگرتووە". گوتیشی، "دەبووایە فرۆشیارەکان ئاگادار بکرانایەوە کە پاکوخاوێنی بپارێزن و لە رێگەی پۆستەریشەوە هۆشیاری و زانیاری بدرایەتە میوانان".
 
هەر ئەمڕۆ شەممە، ستار مەحموود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ دوایین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیە؛ لە دوو رۆژی رابردوودا فێستیڤاڵەکە بە رێکوپێکی بەڕێوەچووە و هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە و زیاتر لە 190 هەزار کەس سەردانیان کردووە".
 
نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە کاژێر 10ـی بەیانیی 2ـی 11 دەستیپێکرد. ئەمڕۆ دوایین رۆژیەتی و تێیدا 50%ی شوێنەکە تایبەتە بە هەنار و ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی لەکاتی پێگەیشتندان؛ نیوەکەی دیکەی تایبەتە بە کاری دەستی و خواردنە کوردەوارییەکان. جگە لە هەنار، گوێزی هەورامان، توو، سرکە، هەنگوین، دۆشاو و بەرهەمەکانی دیکەی ناوچەکە نمایش کراون.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.