دوو کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر سزادران؛ 'بەڵگەی یەکلاکەرەوە هەن'

04-12-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشێکی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە 2023 لە دادگەی سلێمانی بە 15 ساڵ زیندانی کردن سزا دەدرێن. برای یەکێک لە سزادراوەکان دەڵێت، دوو دەستگیرکراوەکە لە ژێر ئەشکەنجە دانیان بە دروستیی هەندێک تۆمەتدا ناوە. دادگەی سلێمانیش دەڵێت، بەڵگەی تەواو و یەکلاکەرەوە لەنێو مۆبایلەکانیان هەبوون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەجوەد دەحام حەمەد، کە برای یەکێک لە دەستگیرکراوەکانە بە رووداوی راگەیاند، "دادگەی سلێمانی بەبێ بوونی بەڵگە و بەبێ ئەوەی هیچ شتێک لەنێو مۆبایلەکانیاندا بدۆزنەوە، بڕیاری 15 ساڵ زیندانی کردنیان بەسەر براکەم و ئەو هاوڕێیەدا سەپاندووە."
 
ئەو دوو تۆمەتبارە کە ناویان حەمەد دەحام حەمەد محەممەد و عەممار جاسم محەممەد سەلمانە دانیشتووی ناحیەی زوییەی قەزای بێجی سەر بە پارێزگای سەلاحەدینن، لە رۆژی 18ی 8ی 2023، لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراون.
 
ئەجوەد دەحام دەڵێت، "براکەم و هاوڕێکەی هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نییە و لەژێر ئەشکەنجەدا بە ناچاری تۆمەتەکانیان خستووەتە سەر خۆیان."
 
هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە لە دادگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەڵگەی تەواوەتی لە کاتی دەستگیرکردنیان و لەنێو مۆبایلەکانیشیاندا هەبووە؛ ئەو دوو کەسە زانیاری و وێنەی کێڵگەی کۆرمۆریان بەو گرووپە داوە کە ساڵی 2023 هێرشیان کردە سەر کێڵگەکە."
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، بڕیارەکە لەماوەی 10 رۆژدا دەنێردرێتە دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر و لەوێ بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت.
 
ئەمڕۆش ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین سەپاندنی سزاکەیان بەسەر ئەو دوو کەسەدا رەتکردەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، عادل سمێدەعی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە داوای لە دادگەی سلێمانی و دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر کرد، چاو بە سزاکەدا بخشێننەوە و بکەری راستەقینەی هێرشەکە سزا بدەن.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە ماوەی نێوان 2022-2025 بەگشتی 151 هێرشی درۆنی و مووشەکی لە دەڤەری سلێمانی کراون کە 11 لەو هێرشانە بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر بوون.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.

رێکخراوێکی ئەڵمانی بە 3000 یۆرۆ پاڵپشتیی جووتیاران و باخەوانانی هەرێمی کوردستان دەکات

رێکخراوێکی ئەڵمانیی داوا لە باخەوانان و جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات، فۆڕمێک پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە پێدانی 3 هەزار یۆرۆ. بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت: "50 جووتیار و باخەوان و 20 رێکخراوی پشتیوانی لە جووتیاران پارەکەیان پێدەدرێت".