ڤیدیۆ: لەکاتی نمایشدا ئۆتۆمبێلێک حەوت کەس بریندار دەکات

05-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سنووری قەزای کۆیە لەکاتی یاری (ئۆفڕۆد) کە نمایشی ئۆتۆمبێلە لەنێو قوڕدا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو تەماشاکاراندا و حەوت کەسی بریندار کرد. گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، دۆخی بریندارەکان باشە.
 
ئەمڕۆ هەینی 05-01-2024، لەکاتی یاری و نمایشی ئۆتۆمبێل لەنێو قوڕدا لە سنووری قەزای کۆیە، دوای ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلێک نەیتوانی بەسەر بەرزییەکدا سەرکەوێت بە دوادا گەڕایەوە و خۆی کردە نێو ئەو کەسانەی تەماشاکاربوون و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون.
 
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی کۆیە ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، حەوت بریندار براونەتە فریاکەوتنی کۆیە.

 

 
هاوکار عەلی گوتی، دوو لە بریندارەکان قاچیان شکاوە، یەکێکیان دەستی شکاوە و ئەوانی دیکەش لەبەشەکانی دیکەی جەستەیاندا شکاوی و برینداربوون هەبووە. گوتیشی، "سەرجەمیان تەندروستییان باشە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە".
 
ئۆفڕۆد جۆرێکە لە نمایشی ئۆتۆمبێل و سەرکەوتن بە شوێنی بەرزدا لەنێو قوڕدا، ماوەی چەند ساڵێکە لە شارە جیاکانی هەرێمی کوردستان لە وەرزی زستاندا بەڕێوەدەچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.