دەریاچەی زرێبار مەترسیی پیسبوونی زیاتری لەسەرە

06-01-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
دەریاچەی زرێبار
دەریاچەی زرێبار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە نزیک دەریاچەی زرێبار لە مەریوان چەندین شوێن هەڵکەندراون بۆئەوەی ئاوەڕۆی ناوچەی پیشەسازی لێیەوە بچێتە نێو دەریاچەکە؛ ئەوەش مەترسیی پیسبوونی زیاتری بۆسەر دەریاچەکە دروستکردووە.
 
ناسح حوسێنی، ژینگەپارێز دەڵێت، کێشەیەکی دیکە لە دەوری دەریاچەی زرێبار خانەباخییە، واتە هەر باخێک کە دروستکراوە خانەباخێکیشی بۆ دروستکراوە و دەورەکەشی پەرژین کراوە، کە ئەمە هەڵەیە و بووەتە هۆی ئەوەی زرێبار ببێتە ئیکۆسیستمێکی بەستراو، هەروەها جۆرە ماسی و ئاژەڵێک هاتوون کە زیانیان بۆ زرێبار هەیە، سەگ و پشیلەی بێلانەش ژیانیان لە ئاژەڵەکانی قەراخ زرێبار هەڵگرتووە.
 
بەهۆی ئەو بەنداوەی کە 30 ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە، ئەو زبڵ و خاشاکەی دەخرێتە نێو زرێبار، رێگەی دەرچوونی نییە.
 
ئەو سیستمە ئاوەڕۆیەش کە 25 ساڵ لەمەوپێش بۆ گوندەکانی نزیک دەریاچەکە دروستکراوە، ئێستا بە باشی کار ناکات.
 
ئامانج قوربانی، ژینگەپارێز ئاماژە بەوە دەکات، رژانی زێراب مەترسییە بۆسەر ژیانی بوونەوەرەکانی نێو زرێبار و ناوچەکانی دەوروبەری.
 
مەترسیی دیکەش لەسەر دەریاچەی زرێبار هەن، دروستکردنی رێگە، ئاگرکەوتنەوە لەنێو قامیشەڵانەکان کە دەیان جۆر باڵندە و زیندەوەر تێیدا دەژین و وشکبوونی کانیاوەکان و کەمیی باران بارین بەشێکیانن.
 
دەریاچەی زرێباری مەریوان یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشە گەشتیارییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئیکۆسیستمێکی ناوازەی هەیە، بەڵام ئەم ئیکۆسیستمە ناوازەیە پێویستی بە پاراستنە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.