هاونیشتمانییەک لە سلێمانی کوژرا؛ "بکوژ ناسراوەتەوە"

دوێنێ کاژێر 03:37
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سلێمانی دەستڕێژی گوللەی لێکرا و لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا. پەیامنێری رووداو دەڵێت، سەرچاوەیەکی پۆلیس پێی راگەیاندووە، بکوژ ناسراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
 
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 05-01-2026 لەنزیک گوندی کۆڵەبیی نێوان عەربەت و سلێمانی روویداوە. ئەرکان عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەبەردەم دادپزیشکیی سلێمانی رایگەیاند، ''تەرمی کوژراوەکە هێندراوەتە ئێرە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەستڕێژی گوللەی لێکراوە.''
 
ئەوەی تەقەی لێکراوە ناوی دارا رەزا، لەدایکبووی ساڵی 1969یە و ئاژەڵدارە. کامەران عەلی، مامی کوژراوەکە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، ''منداڵەکان هاتن گوتیان دارا بریندارە، ئێمەش کە چووین لای گۆڕستانەکەی دەرەوەی گوند، بە سێ گوللە بریندار کرابوو.''
 
بە گوتەی کامەران عەلی، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شۆڕش، برازاکەی بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
تاوەکو ئێستا زانیاریی ورد لەسەر هۆکاری کوشتنی هاونیشتمانییەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند، بکوژ ناسراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەندە جێی دایکی بۆ کۆرپە یەک مانگییەکەیان گرتووەتەوە. وێنە: رووداو

چیرۆکێکی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ؛ 4 منداڵ دوای لەدەستدانی دایکیان 'بە شیر و چپس' ژیان بەڕێدەکەن

نزیکەی مانگێک دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ، هێشتا چیرۆکە خەمناکەکانی بەردەوامن، سەرەڕای ئەوەی بەشێکی خەڵک ماڵیان چوو و هیچیان بۆ دەرنەچوو، بەڵام هەندێک لەوانە سەر و ماڵیان چووە و ئیدی ژیانیان بە یەکجاری گۆڕاوە، چونکە سەرچاوە و بژێوییان لەدەستداوە، خەمێكی قووڵیش سەردڵی گرتوون کە نەبوونی سۆزی گەرمی دایک و بەجێهێشتنی چوار منداڵە