گوتەبێژی پەیەدە لە کۆبانێ: شارەکە وەک زیندانە و خزمەتگوزارییەکان 100% پەکخراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
دەروازەی کۆبانێ
دەروازەی کۆبانێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەیلا ئەحمەد، گوتەبێژی نووسینگەی پەیەدە لە کۆبانێ، زەنگی مەترسی لەسەر دۆخی مرۆیی شارەکە لێدەدات و رایدەگەیێنێت، کۆبانێ لە چوار لایەوە گەمارۆ دراوە و ژیان تێیدا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر خراپ؛ دەشڵێت: "خزمەتگوزارییەکان بە رێژەی 100% پەکخراون."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-02-2026، لەیلا ئەحمەد، گوتەبێژی نووسینگەی پەیەدە لە کۆبانێ، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)ی تۆڕی میدیایی رووداو، تیشکی خستە سەر دۆخی نالەباری شارەکە و رایگەیاند: "کۆبانێ ئێستا وەک زیندانێکی لێهاتووە. هیچ هاوکارییەک ناگات؛ ئاو، کارەبا، ئینتەرنێت، شیر و دەرمان لە شارەکەدا نەماوە."
 
گوتەبێژەکەی پەیەدە ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەو رێککەوتنانەی کران، خەڵک هیوایەکیان لا دروست بوو کە دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت، بەڵام بەپێچەوانەوە شکایەوە. گوتیشی: "شارەکە لە چوار لایەوە دەورە دراوە. خەڵکێکی زۆر ئارەزووی گەڕانەوە بۆ گوندەکانیان دەکەن، بەڵام بەهۆی مەترسییەکان و ئابڵوقەکەوە ناتوانن بجوڵێن."
 
لەیلا ئەحمەد باسی لەوە کرد کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان لە شارەکەدا دەستناکەون و گوتی: "خزمەتگوزارییەکان بەتەواوی پەکخراون. تەنانەت شیری منداڵان بەرەو نەمان دەچێت، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی کۆرپەکان دروست کردووە."
 
سەبارەت بە کەرتی خوێندن و تەندروستی، لەیلا ئەحمەد گوتی، قوتابخانەکان چۆڵ بوون و خوێندن راوەستاوە. دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکانیش گوتی: "دەرمان زۆر کەم بووەتەوە و پزیشکەکان سنووردارن. ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چارەسەری خێرا و نەشتەرگەریی قورس هەیە، ناتوانن بچنە دەرەوەی شار و ژیانیان لە مەترسیدایە."
 
گوتەبێژەکەی پەیەدە باسی لەوە کرد کە هەوڵ بۆ دروستکردنی رێڕەوی مرۆیی دراوە بەڵام بێسوود بووە. جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای هەموو ئەم ناڕەحەتییانە، خەڵکی کۆبانێ بڕیاریانداوە شارەکە چۆڵ نەکەن و گوتی: "خەڵکی ئێمە دەڵێن یان ژیان بە شکۆوە یان مردن بە شکۆوە، هەر لە ناو کۆبانێ دەبین و خاکی خۆمان بەجێناهێڵین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ژنەکە.

لە پیرانشار ئەندامانی جەستەی ژنێک بەخشرانە سێ نەخۆش

ئەندامانی جەستەی ژنێکی تەمەن 58 ساڵی دانیشتووی شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی خێزانەکەی بەخشرانە سێ نەخۆش و ژیانی لە مردن رزگار کردن.