90 رۆژ تێپەڕی و ئاڤێستا نەدۆزرایەوە؛ 'تاوەکو دەمرم چاوم لەو رووبارەیە'

05-07-2025
ئەندام جەبار
دوای 90 رۆژ گەڕان بەدوای ئاڤێستا، نوێژی غیابی لەسەر کرا.
دوای 90 رۆژ گەڕان بەدوای ئاڤێستا، نوێژی غیابی لەسەر کرا.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سێ مانگە ئاڤێستا کەوتووەتە نێو رووبار و نەدۆزراوەتەوە. باوکیشی لەوکاتەوە رووبارەکەی جێنەهێشتووە. یوسف بەرزنجی، ئەو باوکەی خەمی خنکانی کچەکەی کردی بە هێمای خۆشەویستی باوک بۆ کچ.
 
باوکی ئاڤێستا ماندوو بووە، بەڵام بێ هیوا نەبووە، دوای 90 رۆژ، وشەی سەر زمانی هەر ئاڤێستای کچیەتی.
 
یوسف بەرزنجی دەڵێت، "یەکەم رۆژم دێتەوە یاد کە لێرەوە دەستمان بە گەڕان کرد بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا وا لێرەش کۆتایی پێ دێت، زۆر بەداخەوە بەڵام ئەمە ئیرادەو فەرمانی خوایە، بێ هیواش نین لە بەزەیی خوای گەورە، پرسە دانانێین، بەڵام نوێژی غیابی لەسەر دەکەین، بەڵام ئەگەر هەر نەمان دۆزیەوە تاوەکو کۆتایی مانگی 7 و 8ـیش، بەدڵنیاییەوە هەتا دەمرم چاوم هەر لەو رووبارەیە، چونکە پارچەیەک جگەرم لەنێو رووباردایە."
 
ئاڤێستا کەوتە نێو رووباری تەنگاتور لە دەڤەری بارزان، هەر بستێکی رووبار چەندین جار لەلایەن کارمەندانی بەرگریی شارستانیەوە پشکندراوە.
 
جگە لە گەڕانی کارمەندان، بەکارهێنانی هێلیکۆپتەر، درۆنی ژێر ئاو، گەڕان بەبەلەم و چەندین شێوازی دیکە تاقی کرانەوەو بێ ئەنجام بوون.
 
رەوەند مغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران دەڵێت، "ئەمڕۆ بەرواری 5ـی 7می 2025،  دوای 90 رۆژ لە گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵان، ئەمرۆ بەشێوەیەکی فەرمی کەیسەکە دادەخەین و پرۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کۆتایی پێدەهێنین."
 
چیرۆکی خنکانی ئاڤێستا لەو رووبارە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. دیار نییە دەدۆزرێتەوە یان کەسوکاری بۆ هەمیشە چاویان لەو رووبارە دەبێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.