رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو هاوژینانەی جیابوونەتەوە، ئەو لایەنەیان ناوی لە ئەپلیکەیشنی "فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک" بلۆک کراوە، سەردانیان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
بەپێی ئاگادارییەکەی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، "ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە و (تەڵاق نامە)یان هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆکارێک بێت، لە ئەپلیکەیشنەکە یەکێکیان ناوی بلۆک کراوە، جا چ ئافرەتەکە بێت یاخود پیاوەکە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی ناوی سڕاوەتەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکات بۆئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکەینەوە و رەوانەی بەغدای بکەین، بۆئەوەی بەشە خۆراکیان نەفەوتێت و ناویان داخڵی سیستمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێت و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەین."
بەڕێوەبەرایەتییەکەی هەولێر داوا لە هاونیشتمانییان دەکات ئەم پێداویستییانە بە شێوەی کۆپیکراو لەگەڵ خۆی ببات:
1- کارتی نیشتمانی.
2- کارتی زانیاری یان پشتگیریی موختاری گەڕەک.
3- تەڵاق نامە، گەر منداڵی هەبوو بڕیاری لەباوەش گرتن یان پێسپێری (قرار حضانة او قرار وصاية).
4- پسوولەی خۆراک (ئەگەر بەردەست نەبوو خۆمان بەدەلی بۆ چاپ دەکەین).
5- ژمارەی مۆبایل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ