قەیس خەزعەلی: کەرکووک عێراقییە و تورکمان عێراقین

05-09-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

قەیس خەزعەلی دەڵێت، "کەرکووک عێراقییە و تورکمان عێراقین؛ مافی هیچ دەوڵەتێکیش نییە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆمان بکات". 
 
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2023، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "لە کەربەلای ئیمام حوسێن (دروودی خوای لەسەربێت) رایدەگەیێنین: کەرکووک عێراقییە و تورکمان عێراقین. مافی هیچ دەوڵەتێک نییە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆمان بکات. نوقتە سەری دێڕ". 
 
ئەم قسانەی خەزعەلی لە کاتێکدایە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی 4ـی ئەیلوولی 2023 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە گوتی، "کەرکووک نیشتمانی سەرەکیی تورکمانەکانە". 
 
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئەیلوولی2023، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش رایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت، لە نزیکەوە دۆخی کەرکووک تاوتوێ دەکەن.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی، "بە هاکان فیدان و ئیبراهیم کاڵنی سەرۆکی میت-م گوتووە لە نزیکەوە تاوتوێی دۆخی کەرکووک بکەن" و لەسەر ئەو بنچینەیەش پەیوەندییان بە "ماڵباتی بارزانی و سوودانی"یەوە کردووە و "لە دوای لێدوانەکانی هاکان فیدانەوە لە ئێران، رەوشەکە ئارام دەردەکەوێت".
 
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، نابێت ئاشتی و ئارامیی کەرکووک تێکبچێت و پێویستە ئەو جموجووڵانەی دەبنە هۆی تێکچوونی رەوشی کەرکووک رابگیرێن.
 
ئەردۆغان گوتی، "کەرکووکی زێدی تورکمانەکان، جواگرافیایەکە سەدان ساڵە تێیدا کولتووری جیا بە ئاشتییانە دەژین. ئێمە رێگە نادەین ئارامی و یەکبوونی ئەم جواگرافیایە تێکبچێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."