رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی 194 کرێکاری بیانیی قاچاخی راگەیاند، کە 69یان لە شوێنێکی کەرکووک خۆیان شاردبووەوە.
هەینی 5ی ئەیلوولی 2025، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وێنەی دەستگیرکردنی ئەو کرێکارانەی بڵاوکردەوە.
125 کرێکاری نایاسایی بیانى کە بە قاچاخ چووبوونە سنووری دیالە و لەسەر رێگەی بەغدا دەستگیرکران. ئەو کرێکارانە لەناو ئۆتۆمبێلی بارھەڵگردا حەشاردرابوون بۆ ئەوەی بتوانن بە بازگەکاندا تێپەڕن.
ئەو دەزگایە ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانیان لە پارێزگای کەرکووک پێشتر شوێنێکی شاراوەی ئەو کرێکارە بیانییانەیان دۆزیبووەوە کە 69 کرێکاری بیانی تێدا بووە و دەستگیرکران.
کرێکارانی بیانی بۆ کارکردن لە عێراق پێویستە مۆڵەتى پێشوەختە وەربگرن و لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
لە دوای دەستگیرکردنی ئەو کرێکارە بیانییانەی کە بە نایاسایی چوونەتە عێراق، رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر و رادەستی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ