کۆمیسیۆن: 22 سکاڵا لەسەر سەرپێچیکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمارکراون

05-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ 22 سەرپێچی لە بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمارکراون، لە چەند رۆژی داهاتووشدا سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.
 
رۆژی شەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2024 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆی ئەو سکاڵایانەی کە تاوەکو ئەمڕۆ لە ئۆفیسی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکانەوە رەوانەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کراون 22 سکاڵان و لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە."
 
گوتیشی، "زۆرینەی سەرپێچییەکانی بانگەشە لە پارێزگای دهۆک بوون، بەڵام بەشێکی زۆری سەرپێچییەکانی ئەو پارێزگایە پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکەیان لادراون، بۆیە لە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەوانە بە سەرپێچی هەژمار ناکرێن."
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش کرد، "تاوەکو ئێستا لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە سزای هیچ بەربژێر و لایەنێک نەدراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێن و جۆری سزاکەش رادەگەیێندرێت."
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992ـی پەرلەمانی کوردستان ژمارەیەک شێوازی سەرپێچی بانگەشە و جۆری سزای دیاریکردووە، لەوانە:
 
- بەکارهێنانی باڵەخانە حکومییەکان بۆ هەڵواسینی پۆستەر قەدەخەیە.
 
- بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی شارەوانی، رێگە نادرێت بە دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی، نێوان شەقامەکان و نێو پاركە گشتییەكان.
 
- رێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتووچۆ و تابلۆ رێنیشاندەرەكان، یان هەڵواسین لە شوێنی سووڕانەوەی ئۆتۆمبێل.
 
سزاکانیش بەگوێرەی سەرپێچییەکان بەم شێوەیە دەبن؛ پێبژاردن کە بەربژێر و حیزب بە پارە سزا دەدرێن؛ دەستگیرکردن هەیە لە مانگێک تاوەکو ساڵێک؛ ئەگەر سەرپێچییەکەش گەورە بێت، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەتوانێت بەربژێری سەرپێچیکار دووربخاتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."