رووداو دیجیتاڵ
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سبەی پێنجشەممە سەردانی سنە دەکات و سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئیداریی پارێزگاکە دەکات.
پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای سنە بڵاویکردەوە، پزیشکیان رۆژی پێنجشەممە 06-11-2025 سەردانی ئەو پارێزگایە دەکات و بە جیا لەگەڵ بازرگان، وەبەرهێن و ژمارەیەک لە کەسایەتی و چالاکڤانانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کاتی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراندا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دادپەروەریی پەروەردەیی پارێزگای سنە بەڕێوەدەچێت بە ئامادەبوونی خەڵک و پزیشکیان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئیداریی پارێزگای سنە دەکات، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی حکومیی پارێزگای سنە بەڕێوەدەچێت.
ئەو سەردانە دەبێتە یەکەم سەردانی مەسعود پزیشکیان بۆ پارێزگای سنە دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆککۆماری ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ