لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کرماشان 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 5یش بریندار بوون

05-11-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2025 مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کرماشان رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر حەوتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی سەرەکیی نێوان شارەکانی سونقور و بێستوون بووە و 2 ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید و هیوندای سانتافێ پێکیانداداوە.
 
مەسعود قەلعەسفیدی گوتی، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە 2 کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و 5 کەسیش بریندار بوون.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کرماشان، بریندارانی رووداوەکە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە و بە سێ ئەمبووڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی تاڵەقانی و خومەینیی شارەکە گوێزرانەوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێک کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دادپزیشکیی کرماشان 28ـی تشرینی یەکەم بڵاوی کردووەتەوە، ''لە 6 مانگی رابردوودا 300 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 7 هەزار کەسیش بریندار بوون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."