شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە رێگەی دووکان - خەلەکان گیانی لەدەست دا

05-11-2025
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر 9:30، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی دووکان - خەلەکان لە نزیک گوندی قەڵات لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کەسێک گیانی لەدەست دا.
 
رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری تۆیۆتا یارس روویداوە. بەهۆی ئەوەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
 
دانا جەبار، لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی خەلەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هۆکاری رووداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەوە بووە."
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەست داوە تەمەنی 42 ساڵە و دانیشتووی قەزای دووکانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."