فێستیڤاڵێکی گەورەی شاخەوانی لە دهۆک بەڕێوەدەبرێت

05-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە بۆنەی رۆژی جیهانیی چیاوە، فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان فێستڤاڵێک بۆ شاخەوانانی هەرێمی کوردستان لە دهۆک رێکدەخات. بەرپرسی کارگێڕی و دارایی فیدراسیۆنەکە دەڵێت، یەکەم جارە ئەو فێستیڤاڵە لە دهۆک بەڕێوەبچێت و هەموو شاخەوانانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن بانگهێشت دەکرێن.
 
رۆژی سێشەممە 05-12-2023، هێمن ئەمین، بەرپرسی کارگێڕی و دارایی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "14 و 15ـی ئەم مانگە بۆ یەکەم جار فێستیڤاڵی گەورەی شاخەوانی لە رۆژی جیهانیی چیادا لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەبەین."
 
هێمن ئەمین ئاماژەی بەوەکرد، بۆ فێستیڤاڵەکە تەواوی شاخەوانانی هەرێمی کوردستان بانگهێشت دەکەن و گوتی، لە 14ـی ئەم مانگەوە گەشتەکە دەستپێدەکەن و "شەوێک لە شاخ دەمێنینەوە و ئێوارەی 15ـی مانگ دەگەڕێینەوە."
 
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکیی بەڕێوەدەچن، لەوانە دابەشکردنی خەڵات و پێشکێشکردنی گوتار. بەرپرسی کارگێری و دارایی فیدراسیۆن دەڵێت، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەڵێنی پشتیوانی داوە بۆ سەرخستنی چالاکییەکەیان.
 
فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان دەڵێت، فێستیڤاڵەکەی دھۆک لە رۆژانی 14 و 15ـی مانگ بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بێت و کەسانێکی زیاتر بتوانن بەشدار بن بەهۆی پشووی هەینییەوە.
 
لە 57ـەمین دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ساڵی 2003، 11ـی دیسەمبەری ھەموو ساڵێک بە رۆژی جیھانیی چیا دیاریکرا.
فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان لە ساڵی 2005 لە حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە، جگە لە نێوخۆ، چەند چالاکییەکی لە دەرەوەی وڵاتیش بەڕێوەبردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."