دەم پارتی: ئیلهام ئەحمەد لە رێگەی زوومەوە بەشداری لە کۆنفرانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکات

05-12-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری هاوسەرۆکی دەم پارتی بە رووداوی راگەیاند: "بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئیلهام ئەحمەد لە رێگەی زوومەوە بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکات." هەر بە گوێرەی دەم پارتی، لە هەرێمی کوردستانەوە دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ ئەمینه زکری، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دارا خەیلانی، نوێنەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگهێشت کراون.
 
کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، لەلایەن دەم پارتی لە رۆژانی 6 و 7ی کانوونی یەکەمی 2025 لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێ.
 
ئێبرو گونای، یاریدەدەری هاوسەرۆک و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، بەشداری لە بووڵتەنی کاژێر 19:00ی رووداودا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی نالین حەسەنی دایەوە.
 
ئێبرو گونای لەبارەی بەشداریکردنی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گوتی: "دەمانەوێ ئیلهام ئەحمەد بێتە ئیستەنبووڵ و بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکات، لەمبارەیەوە هەوڵمان هەیە. بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر لە رێگەی زوومەوە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکات." 
 
گونای رایگەیاند: "پرسی کورد ئیدی پرسێکی نێودەوڵەتییە و دۆستانی کورد لە سەرانسەری جیهان بۆ کورد تێدەکۆشن." 
 
یاریدەدەری هاوسەرۆک و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، بانگهێشتنامەیان بۆ مەهەپە و ئاکپارتیش ناردووە.
 
گونای، لەبارەی ئامانجی رێکخستنی کۆنفرانسەکە گوتی، دەیانەوێ ئەزموونی پرۆسەکانی ئاشتی و دیموکراسی لە جیهاندا بکەنە رێبەر بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد.
 
ئێبرو گونای ئاماژەی بەوەکرد کە ئۆجەلان لەم پرۆسەیەدا "ئەکتەری سەرەکییە" و گوتی: "پێویستییەکی گەورە هەیە بۆ بەشداریکردنی بەڕێز ئۆجەلان لە پرۆسەکەدا. چاوەڕێین ئەم گفتوگۆ نێودەوڵەتییانە و بەشداریی رۆشنبیرانی جیهان ببێتە هۆکارێک بۆ دەستپێکردنی دیدارێکی رووبەڕوو لەگەڵ ئۆجەلان." 
 
ئێبرو گونای باسی لەوە کرد کە دەیانەوێ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان بەهێز بکەن و سوود لە ئەزموونی هەرێم و وڵاتانی وەک ئێرلەندا، کەتەلۆنیا، باشووری ئەفریقا و هیندستان وەربگرن و گوتی: "دەمانەوێ لە ئەزموونەکانیانەوە فێربین و هاتنیان بۆ ئێمە زۆر گرنگە."
 
لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی گوتاری دەستپێک لەلایەن یەکێک لە هاوسەرۆکانی دەم پارتی پێشکێش دەکرێ.
 
بە گوێرەی دەم پارتی، لە هەرێمی کوردستانەوە دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ ئەمینه زکری، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دارا خەیلانی، نوێنەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگهێشت کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."