لە مهاباد دوو کەس بە تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە سێدارەدران

06-01-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر ژمارەیەک کچی شارەکە، لە بەندیخانەی مهاباد لە سێدارەدران. 
 
رۆژی دووشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2025، سزای لە سێدارەدانی رەزا سەیدی و عەلی ئاتین کە تۆمەتبارن بە دەسترێژی کردنە سەر ژمارەیەک کچی شاری سەردەشت جێبەجێکرا.
 
ئەو دوو کەسە ساڵی 2021، دوای ناڕەزایەتیی دەڕبڕینی چالاکڤانانی سەردەشت و سکاڵای ژمارەیەک لە قوربانییان دەستبەسەر کران.
 
ناڕەزایەتییەکان دوای ئەوە سەریهەڵدا، کە کوڕێک لەگەڵ دەستگیرانەکەی چوووبوونە دەرەوە ئەو باندە دوو کەسییە بە زۆر دەستدرێژیان کردبووە سەر کچەکە.
 
بە گوتەی چالاکڤانانی ژن لە شاری سەردەشت، ژمارەیەکی زۆری کچان و ژنان لەلایەن ئەو باندەوە دەستدرێژیان کراوەتە سەر.
 
سزای سێدارەی عەلی ئاتین تەمەن 28 ساڵ و رەزا سەیدی تەمەن 48 ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێکراوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.