بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئاگرەکەی پیرزین سەری هەڵداوەتەوە

06-01-2026
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی ئاگرەکەی پیرزین بە تەواوی کۆنترۆڵکرا، دووبارە لە لایلۆن و کارتۆنەکانەوە سەری هەڵداوەتەوە و تیمەکانیان خەریکی کۆنترۆڵکردنین.
 
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2026، ئاگرێک لە کارگەیەکی چپس لە سنووری کۆمەڵگەی پیرزین لە پارێزگای هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگرەکە کاژێر 05:48ی بەیانیی ئەمڕۆ بوو، بەڵام ئێستا نزیکەی کاژێرێکە سەری هەڵداوەتەوە. کارگەی چپس بوو و هەربۆیە کارتۆن و لایلۆنی زۆری تێدا بووە. سەرەتا کەم بوو، بەڵام ئێستا تەشەنەی سەندەوە."
 
بە گوتەی شاخەوان سەعید، چوار تیمی بەرگریی شارستانی خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی، "سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە ئاساییە، چونکە لایلۆن زۆرە و تیمەکان بە زووترین کات کۆنترۆڵی دەکەن."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، "هیچ مەرجێکی سەلامەتی لە کارگەکەدا نەبووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کار: لە رێنمایی نوێی مۆڵەتی دایکایەتیدا نەخۆشیی دیکە زیادکراون

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی بۆ مۆڵەتی "خۆتەرخانکار" دەرکردووە. هیوا رەحمان، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ئەم رێنماییانە گۆڕانکاریی بنچینەییان تێدا کراوە و چەندین نەخۆشیی نوێش بۆ یەکەمجار زیادکراون، بۆ ئەوەی دایک و باوکان سوودمەند بن. ئاماژەی بەوەش کرد، "مۆڵەتی بەخێوکار تەنیا دەدرێتە دایک و باوکی فەرمانبەر."