هێزە سەربازییەکان خانووی هاونیشتمانییەکی کەرکووکیان زەوتکردووە؛ لە دوورەوە سەیری دەکات

06-05-2025
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
هێزە سەربازییەکان خانووەکەیان زەوتکردووە و سکاڵاشیان لەسەر خاوەنەکی تۆمارکردووە.
هێزە سەربازییەکان خانووەکەیان زەوتکردووە و سکاڵاشیان لەسەر خاوەنەکی تۆمارکردووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزە سەربازییەکان لە کەرکووک دەستیان بەسەر خانووی هاونیشتمانییەک دا گرتووە. ئەو خانووەی بە رەنجی سەرشانی پێکیەوەنا، ئێستا تەنیا لە دوورەوە دەتوانێت تەماشای بکات.
 
هێزەکە بەردی کۆنکرێتی هێناوە و چواردەوری خانووەکەشیان گرتووە. خانووەکە دەکەوێتە گوندی تۆپزاوا لە باشووری کەرکووک. ئەو خانووانەی لە بارەگای فیرقەی 11 نزیکن، هێزە سەربازییەکان دەستیان بەسەر دا دەگرن.  
 
خانووەکە هی مام ئیبراهیمی تەمەن 60 ساڵانە، ئەو ساڵی 2005 خانووەکەی دروستکردبوو.
 
لەدوای هێرشەکانی16ـی ئۆکتۆبەری2017 و دروستکردنی بارەگای سەربازی لە شوێنەکە، ماڵی مام ئیبراهیم باری کرد و خانووەکەی بە کرێ دا. ماوەیەک لەمەوبەر سوپا سکاڵای لەسەر تۆمارکرد و برایە بەردەم دادگا، بەڵام بە کەفالەت ئازادکرا.
 
ئیبراهیم خەلیل باس لە رووداوەکە دەکات و دەڵێت، "تاپۆی خانووەکە بە ناوی باپیرەمە، لەسەر ئەو زەوییەی داوایان کردووە، لە دادگە داوایان لەسەرم تۆمارکردووە و داواکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. ئێستا دەوری خانووەکەمیان بە کۆنکرێت گرتووە و ناتوانم بچمە نێو خانووەکەم."
 
ئەو هاونیشتمانییە داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات هەوڵی جیدی بۆ بدەن.  
 
سوپا سکاڵای لەسەر 13 هاونیشتمانیی تۆپزاوا تۆمارکردووە بەتۆمەتی ئەوەی لەسەر زەوی وەزارەتی بەرگریی خانوویان کردووە؛ ئەوان بەنیازی خانووی ئەوانیشن؛ بەڵام دادگا یەکلایی کردەوە کە زەوی بەناوی ئیدارەی خۆجێیە و مافی بەسەر وەزارەتی بەرگرییەوە نییە.
 
لە بنەڕەتدا زەوییەکە هی جووتیارانی کوردە و بەپێی یاسای گەڕاندنەوەی زەوی و موڵک کە لە پەرلەمان دەرچووە، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
 
شکار مەردان، پارێزەرە و باس لەوە دەکات، "ئەوەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، 13- 14 کەسن، یەکێکیان مام ئیبراهیمە کە خانووەکەی لە نزیک بارەگای وەزارەتی بەرگرییە، ئێستا دادگە یەکلایی کردووەتەوە کە زەوییەکە سەر بە وەزارەتی بەرگریی نییە، بەڵکو لەنێو زەوی ئیدارەی خۆجێییە."
 
هێزەکانی سوپا لە سنووری تۆپزاوا تاوەکو دێت بارەگای نوێ دروست دەکەن، بۆ ئەوەش دەستبەسەر زەوی جووتیارانی کورد و تورکماندا دەگرن و دووریان دەخەنەوە لەکاری کشتوکاڵی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.