نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە فرێدریش مێرتس دەکەم

06-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە فرێدریش مێرتس دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک راوێژکاری کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا. و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان چاوی لە بەهێزکردنی هاریکارییەتی لەگەڵ ئەڵمانیا."
 
ئەمڕۆ پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا فرێدریش مێرتس، بەربژێری هاوپەیمانێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی کریستیان سۆسیال CDU/CSU و سۆسیال دیموکراتی وەک راوێژکاری نوێی وڵاتەکە هەڵبژارد.
 
مێرتس، نەیتوانی لە گەڕی یەکەم دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بۆیە دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم و بە دەنگی 325 پەرلەمانتار لەکۆی 630 پەرلەمانتار بووە راوێژکار. 
 
چاوەڕێ دەکرێ هەر ئەمشەو ئۆلاف شۆڵتز و مێرتس لەرێوڕەسمێکدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکەن و پاشانیش سەرجەم ئەندامانی کابینە نوێیەکەی حکومەتی ئەڵمانیا سوێندی یاسایی بخۆن و دەستبەکاربن.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەدا بۆ خواست و گوتی، "هەرێمی کوردستان پێزانینی هەیە بۆ ئەو هاوبەشییە نزیکەی لەگەڵ ئەڵمانیا هەیەتی و هەرێمی کوردستان چاوی لە بەهێزکردنی هاریکارییەتی لەگەڵ ئەڵمانیا."

 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."