دەزگای ئاسایشی هەرێم: پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیر کران

06-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق، "لە جەوەڵ بۆر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان خاپوور کرد و پێنج تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد."
 
بەگوێرەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازیی عێراقی دو چالاکیان ئەنجامداوە و "مۆڵگەکانی داعشیان" لەنێوبردووە.
 
دەزگاکە دەشڵێت، رۆژی 29-4-2025، لە پارێزگای کەرکوک ناوچەی جەوەڵ بۆر و دەوروبەریان کێوماڵ کردووە و مۆڵگەکانی "تیرۆریستانی داعشیان" خاپوور کردووە و دەستیان بەسەر بڕێک مادە و بەڵگەنامەدا گرتووە.
 
چالاکی دووەم لەنێوان رۆژانی 30-4-2025 تاوەکو 04-05-2025 بووە. دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، "لەسەر بنەمای بەدواداچوون و زانیارییە هەواڵگرییەکان لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، توانیان پێنج تیرۆریستی ئەندامی چالاکی تیرۆریستانی داعش دەستگیر بکەن."
 
بەگوێرەی دەزگاکە، ئەو پێنج داعشە، بەمەبەستی خۆ رێکخستنەوە روویان لە سنووری ناوچەکانی کەلار، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، سلێمانی کردبوو و تیرۆریستان بە مادەکانی (4،2)ـی تیرۆر داواکراوبوون."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.