رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاوسەرۆکی دەم پارتییەوە پێگەیشت. هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتوویەتی، "لە قۆناخی ئێستا و داهاتووشدا پێویستیان بە رۆڵ و پشتگیریی [نێچیرڤان بارزانی] دەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 6ی حوزەیرانی 2025 نيچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتى)يه‌وه پێگه‌يشت.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا باكرهان به‌ناوى خۆى و ده‌م پارتیيه‌وه پيرۆزبايى جه‌ژنى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كردووە و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، باکرهان "هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و كۆششى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتيدا له توركيا کرد، دووپاتى كرده‌وه كه وه‌كو قۆناخه‌كانى پێشتر، له قۆناخى ئێستا و له داهاتووشدا پێويستيان به رۆڵ و پشتگيريى به‌ڕێزیان ده‌بێت بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى."
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكێشكردنى پيرۆزبايى جه‌ژن، سوپاسى هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتیى بۆ په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى كردووە، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا كردووەتەوە و رايگه‌ياند‌ووە، "به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگيريكردنى پرۆسه‌كه." هه‌روه‌ها داكۆكیى كرد كه "پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێت له‌ده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ