رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، کاژێر 12:00ی شەوی رابردوو تەرمی ژنێکی تەمەن 22 ساڵانیان لە زێی بچووک دەرھێناوەتەوە.
رۆژی چوارشەممە 6ی ئابی 2025 عەلی قادر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "خێزانێک بۆ گەشتکردن چووبوونە زێی بچووک لە بەری مەرگە، چوار کەسیان نوقمی ئاو بوون، بەڵام تەنیا ئەو ژنە خنکاوە و ئەوانی دیکە رزگاریان بووە."
رووداوەکە نزیک کاژێر 10:00ی شەوی 5ی ئاب روویداوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین گوتی، "راستەوخۆ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و 10 خولەک دواتر تەرمەکەیان دەرھێنایەوە."
ئەو ژنە ناوی دالیا شەماڵ عەلییە، تەمەنی 22 ساڵە و دانیشتووی قەزای حاجیاوایە لە ئیدارەی راپەڕین.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی راپەڕین، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە دوو کەس لە سنووری ئیدارەکەدا خنکاون، زیاتر لە 22ی دیکەش رزگار کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ