دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو تیرۆریستمان دەستگیر کرد کە پیلانی تەقینەوەیان هەبوو

06-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) دەڵێت، دوو تیرۆریستیان دەستگیر کردووە کە پیلانی ئەنجامدانی تەقینەوەیان هەبووە لە یەکێک لە بنکەکانی بەرگریی شارستانی.
 
رۆژی چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی "هەڕەشە کردن و تەقینەوە" توانیویانە شوێنی "تیرۆریستان" دەستنیشان بکەن و لەنێوان 22 تاوەکو 24ـی 6 دەستگیریان بکەن. 
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، "یەکێک لە تیرۆریستەکان کارمەندی بنکەی بەرگریی شارستانی بوو."
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای دانپێدانان دەرکەوتووە "تیرۆریستان بەنیازبوون لەپیلانی یەکەمدا ژەهر بکەنە نێو تانکی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە بنکەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، لەپیلانی دووەمدا لەڕێگەی لکاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی بنکەکە تەقینەوە ئەنجام بدەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بەسەرکەوتوویی توانیان شکست بە پیلانی تیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بکەن."
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، لەئێستادا تیرۆریستان بەمادەی(2)ـی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".