لە رووداوێکی تەقەکردن لە هەولێر سێ کەس کوژراون و تۆمەتبارەکە دەستگیر کرا

06-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە رووداوێکی تەقە کردندا لەسەر رێگەی کەسنەزان، سێ کەس کوژران.
 
پۆلیسی هەولێر دەڵێت رووداوەکە کاژێر 20:30 خولەک و لەنێو بەنزینخایەک روویداوە. 
 
رووداوەکە چۆن روویداوە؟ 
 
شایەتحاڵێک دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆزەری رەش چووە بۆ تێکردنی بەنزین، دوای ئەوەی هەندێک بەنزین رژاوە، شۆفێرەکە گوتویەتی، "پارەی بەنزینە رژاوەکە نادەم" و بووەتە دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێرەکە و کرێکاری بەنزینخانەکە. 
 
کارمەندی بەنزیخانەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەستڕێژی گوللەی لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کردووە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیان لە رێگەی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 
 
جگە لەو دوو کەسە، کەسێکی دیکە کە پەیوەندیی بە رووداوەکەوە نەبووە گوللەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە هەردووکیان بە رەگەز عەرەب بوون و کارمەندی بەنزینخانەکە بە رەگەز کورد بووە. 
 
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تاوانباری کوشتنی سێ کەسە دەستگیرکراوە و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی عومرەکارەکە

هاونیشتمانییەکی عومرەکار لە سعودیە گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینەی سعودیە، دوای 11 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، کۆچی دوایی کرد.