پێشبینی دەکرێت سبەی شەو مانگگیران رووبدات

06-09-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان دەڵێت، "کاژێر 06:28ی ئێوارەی سبەی مانگگیران دەستپێدەکات، بەڵام بە چاو نابیندرێت تاوەکو کاژێر 07:30 کە لەو کاتەوە هەستی پێدەکرێت."
 
ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 09:11ی سبەی شەو مانگگیران دەگاتە لووتکە و دواتر بە چەند قۆناخێک دەکرێتەوە، بەگشتی کاژێر 11:55ی شەو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە."
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نوێژی مانگگیران هەیە و بابەتێکی شەرعییە، بۆیە سبەی خەڵک نوێژ دەکەن و دەکرێت لە مزگەوتەکانیش نوێژ و نزا بکرێت."
 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش کرد، بابەتەکە ناچاری نییە و هیچ رێنوێنییەکیش نییە کە مزگەوتەکان ناچار بکرێن نوێژ بکەن.
 
هاوکات مەحموود قەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەقفی سوننی عێراق بە رووداوی گوت، "سبەی یەکشەممە کاژێر هەشت و نیوی ئێوارە لە هەموو مزگەوتەکانی وەقفەکەمان نوێژی مانگگیران دەکرێت."
 
مەحموود قەیسی گوتی، "سەرجەم مزگەوتەکانی سنووری وەقفەکەمان ئاگادار کردوونەتەوە ئەو نوێژە بکەن و پێش نوێژەکەش لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە خەڵکی لە نوێژەکە ئاگادار دەکرێنەوە."
 
ئامادەکردن: سۆران حوسێن و گەشاو خالید

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.