بەڕێوەبەری کەناڵی زووم: دەست بە پەخش دەکەینەوە

06-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆتاییەکانی مانگی ئابەوە پەخشی کەناڵی زووم وەستاوە. بەڕێوەبەری کەناڵەکە دەڵێت: "ئەمڕۆ ئۆفیسەکەمان وەرگرتەوە و بەم نزیکانە دەست بە پەخش دەکەینەوە".
 
کەناڵی ئاسمانیی زووم بە نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی دادەنرێ، کە 22ـی ئاب لە هۆتێل لالەزاری شاری سلێمانی دوای پێکدادانێکی زیاتر لە سێ کاژێری دەستگیرکرا و هەمان رۆژ هێزێک کەناڵەکەشی داخست.
 
رۆژی شەممە، 06ـی ئەیلوولی 2025، هێمن مەحموود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئۆفیسی کەناڵەکەمان وەرگرتەوە، بەڵام هەمووی تێکدراوە و ئامێرێکی بەکەڵک نەماوە. وەک ئەوە وایە کەناڵێکی نوێ دابنێینەوە".
 
بە گوتەی هێمن مەحموود، بەم نزیکانە و دوای چاککردنەوەی سیستمەکە، کەناڵەکە دەست بە پەخشی ئاسایی خۆی دەکاتەوە.
 
لەبارەی شێوازی وەرگرتنەوەکەی، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم گوتی: "کەناڵەکە موڵکی منە، بە ناوی منەوەیە و پەیوەندی بە کەسەوە نییە، بەو شێوەیە وەرمانگرتەوە".
 
زووم 25ـی حوزەیرانی 2024 پەخشی دەستپێکرد و ناوەندی سەرەکی لە سلێمانییە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.